مێژوی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
سام
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
نوێترین گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 4ـی 2025، لە مەسقەتی پایتەختی عوممان دەستپێدەکات، ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەو شارە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکای تێدا ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەم جارە عەباس عراقچی نوێنەرایەتی ئێران دەکات و ستیڤن ویکتۆڤ نوێنەری ئەمریکایە.
دانوستانەکان پێشتر لەکوێ ئەنجامدراون؟
لە ساڵی 2003 وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، گەیشتنە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد کە بە "رێککەوتننامەی سەعدئاباد" ناسراوە.
دواتر دانوستانەکان لە چەندین وڵاتی جیاواز ئەنجامدراون و زۆرینەیان بێ ئەنجام کۆتاییان هاتووە؛ ناوی شار و ساڵی رێککەوتنەکان بەم جۆرەن.
برۆکسل ساڵی 2004
پاریس ساڵی 2004
ژنێڤ ساڵی 2013
بۆن ساڵی 2005
لەندەن ساڵی 2005
مەدرید و لیشبونە
ئەستەنبوڵ ساڵی 2011 و 2012
بەغداد سالی 2012
ئاڵماتی ساڵی 2013
مەسقەت ساڵی 2013 و 2014
نیویۆرک ساڵی 2013
لۆزان ساڵی 2015
ڤییەنا ساڵی ساڵی 2015 و 2022
دەوحە (گفتوگۆی ناراستەوخۆ) ساڵی 2022 و 2023
ئەمڕۆش شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان میوانداری خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات، هەموو چاوەکان لەسەر ئەو دانوستانەیە، پێشتریش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندبوو گەر ئێران بە رێککەوتن رازی نەبێت 'بژاردەی دیکەمان هەیە'.