ترەمپ: ئێران مافی خۆیەتی ببێتە وڵاتێکی گەورە و سەرسوڕهێنەر، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی
محەمەد رزگار
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، ئێران نابێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ترەمپیش رایدەگەیەنێت؛ دەمانەوێت ئێران ببێتە وڵاتێکی نایاب و بەختەوەر بەڵام ئەگەر واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران مافی خۆیەتی ببێتە وڵاتێکی نایاب و سەرسورهێنەر و بەختەوەر، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ وتیشی؛ لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران دەمانەوێت دەرئەنجامەکەی ئەرێنی و دڵخۆشکەربن.
جێگەی ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ ستیڤن ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا وعەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتونەتە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان بەمەبەستی دانوستان، تا ئێستاش نازانرێت گفتوگۆکان بە شێوەیەی راستەوخۆ دەبن یاخود ناڕاستەوخۆ