جەنگی بازرگانی ئەمریکا و چین گەرمتربووە لەبڕیارێکی نوێدا چین باجی گومرگی لەسەر کاڵا و شمەکی ئەمریکی لە 84% بۆ 125% بەرزکردەوە.

وەزارەتی دارایی چین رایگەیاند، پەکین لە رۆژی شەممەوە 12ی 4، باجی سەر کاڵا و شمەکی ئەمریکی بۆ لە٪125 زیاد دەکات کەپێشر رێژەکەی لە ٪84 بوو.

ئاشکراشیکردووە، پێویستە ئەمریکا "بەرپرسیارێتی تەواو" لە "گێژاوی" ئابووری جیهانی هەڵبگرێت.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، زیادکردنی باجی بۆ ماوەی 90 رۆژ لەسەر دەیان وڵات راگەیاند، بەڵام باجی سەر چینی بۆ 145% بەرزکردەوە.