کۆبوونەوەی نێوان دەمپارتی و ئەردۆغان دەستی پێ کرد و پڕۆسەی ئاشتی تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە دەبێت.

لەو بارەیەوە وەفدی دەمپارتی رایگەیاند، پێشنیازەکانی خۆیان دەگەیەننە رەجەب تەیب ئەردۆغان.

دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ وەفدێکی دەمپارتی کۆدەبێتەوە.

وتیشی، "دەمانەوێت پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت و ئاشتی لە وڵات بەدیبێت".

رۆژی دووشەممەی رابردوو عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان 'ئاكەپە' لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە وەفدی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆ دەبێتەوە و پڕۆسەی ئاشتیی دەچێتە قۆناغی نوێوە.