ئەڵمانیا: وەڵامی پێناسی گومرکی ئەمریکا و چین دەدەینەوە
رەوەز
٩ی نیسانی ٢٠٢٥
لە کاتێکدا شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین پەرەی سەندووە، ئەڵمانیا هۆشداری دا کە یەکێتی ئەورووپا هەڵوێستێکی هاوبەشی دەبێت بەرامبەر پێناسی گومرکی هەردوو وڵات.
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەڵامێکی هاوبەشی پێناسەی گومرکی ئەمەریکا و چین دەدەینەوە".
راوێژکاری ئەڵمانیا دوایین باجەکانی ترەمپی بە "هێرشکردنە سەر سیستەمێکی بازرگانی و خۆشگوزەرانیی لە سەرانسەری جیهاندا" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەگەر دانوستانەکان لەبارەی پێناسە گومرکییەکان شکستیان هێنا، ئەوە یەکێتی ئەورووپا وەڵامی ئەو باجانە دەداتەوە".
شۆڵز لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە کە "پاڵپشتییەکی گشتگیر لە ئۆکراین دەکەین" و دووپاتی کردەوە کە "کۆتایی بە کۆچی نایاسایی دەهێنین".
سەرچاوەیەکی بەرزی ئابووری لە یەکێتی ئەورووپا بە رۆیەرزی راگەیاند کە "بڕیاری باجەکانی ئەمەریکا زیانی گەورە بە ئابووری جیهان دەگەیەنێت و یەکێتی ئەورووپاش ناچارە هەڵوێستی هەبێت".
شایانی باسە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی چین لە وەڵامی باجە گومرکییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە ڕێژەی باجی گومرکی بەسەر کەلوپەلەکانی ئەمەریکا لە ٪34ـەوە زیاد دەبێت بۆ ٪84 هەروەها نزیکەی شەش کۆمپانیای ئەمەریکاییان خستووەتە نێو لیستی رەشەوە و 12 کۆمپانیای دیکەشیان خستووەتە ژێر چاودێریی حکوومەتەوە.
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن کە ئەم تەنگژەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی جیهانی هەبێت و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا بەدوای خۆیدا بهێنێت.