ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، غەززە بووەتە گۆڕەپانی كوشتن  و رەخنەی لە ئیسرائیل گرت كە رێگە بە چوونەناوەوەی هاوكارییەكان نادات. 

گۆتێرێس بە ڕۆژنامەنووسانی وت، زیاتر لە مانگێك تێپەڕیوە هیچ هاوكارییەك لە خواردن و دەرمان و بابەتی بازرگانی و سوتەمەنی نەچووەتە غەززە و ئیسرائیل ڕێگری دەكات و تۆمەتباریشی كرد بەوەی پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە. وتیشی، غەززە بووەتە گۆڕەپانی كوشتن. 

لە بەرامبەردا، ئورین مارمورستین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی گۆتێرێس وتی، هیچ كەموكوتییەك لە هاوكارییەكان لە كەرتی غەززە نییە و بزووتنەوەی حەماس بەكاریاندەهێنێت بۆ بنیاتنانەوەی خۆی.