سوپای ئیسرائیل رۆژهەڵاتی لوبنانی بۆردومان كرد
زاهیر
٩ی نیسانی ٢٠٢٥
ئیسرائیل رۆژهەڵاتی لوبنانی بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەك كۆگای چەك و تەقەمەنی حیزبوڵای كردوە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە چەند بنكەیەك لە ناوچەی بیقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانییەوە بۆردومان كراوە.
لە راگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە كراوە ئەو شوێنانەی بۆردومان كراون كۆگایی چەك و تەقەمەنی حیزبوڵای لوبنان بوە و ئەوەش بە هەڕەشەیەك بۆ سەر ئیسرائیل لەقەڵەم دەدرێت.
لە لایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاوی كردەوە كە سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەكی لە شارۆچكەی سەفییە سەر بە شاری بەعكبەكی بۆردومان كردووە.
هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە كاتێكدایە لە 27ی مانگی 11ی ساڵی رابردوەوە ئاگربەست راگەیەنراوە بەڵام ئیسرائیل جەخت لەوە دەكاتەوە كە تەنها بنكەكانی حیزبوڵای كردوەتە ئامانج.