کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، بەناو نیشانەی چەکێکی نوێی قەناسی وڵاتەکەی  دەڕوانێت و تاقیدەکاتەوە، دەشڵێت؛ هەموو پێداویستییەک بۆ هێزەکانیان دابین دەکەن.

میدیا رەسمییەکانی کۆریای باکور بڵاویانکردوەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور دوێنێ هەینی لە کاتی مەشقی هێزە تاییبەتەکانی وڵاتەکەی، چەکێکی نوێی جۆری قەناسی تاقیکردەوەتەوە و بە ئاماژەی سەرکەوتن وەسفی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندنی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون لەکاتی پشکنین و بەسەرکردنەوەی هێزە تایبەتەکانی رایگەیاندووە، توانای شەڕی راستەقینە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتن لە بەرەکانی شەڕدا لە رێگەی راهێنانی چڕەوە بەهێزتر دەکرێت.

کیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەشکردووە،  کەرەستە و چەکێکی نوێی پێشکەوتوو بۆ یەکەکانی هێزە تایبەتەکان دابین دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیی بۆ وڵاتەکەمان.