ترەمپ پێداگری لەسەر دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەكات
یەحیا
٥ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئەمریكا پێداگری لەسەر دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەكاتەوە و تارانیش بە لاواز وەسف دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا بە پێشنیازەكەی ئێران رازی دەبێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات، وتی، پێی باشترە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران بكەن.
وتیشی، دەسەڵاتدارانی ئێران گفتوگۆی راستەوخۆیان ناوێت، چونكە بەوتەی خۆی دڵەڕاوكێیان هەیە و هەست بە لاوازی دەكەن.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانیش رایگەیاند، وڵاتەكەی بە دوای شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێكدا ناگەڕێت و ئامادەن بۆ گفتوگۆ، پێشتریش ئێران بە رەسمی وەڵامی ترەمی دایەوە كە نایانەوێت گفتوگۆی راستەوخۆ بكەن.