ئەنجوومەنی سەربازیی میانمار ڕایگەیاند، ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو  بوومەلەرزە بەهێزەی وڵاتەكەی گرتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار كەس بەرزبووەوە.

وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازیی دەسەڵاتداری میانمار لە راگەیەنراوێكدا ئاماری گیان لەدەستدانی بوومەلەرزە بەهێزەكەی میانماری بڵاوكردەوە و رایگەیاند ،  سێ هەزار و 85 كەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 341 كەس بێسەروشوێنن و 4 هەزار و 715 كەسیش بریندارن، ئەمەش دوای شەش رۆژ لەو بوومەلەرزە بەهێزەی ئەو وڵاتەی هەژاند، كە گورەكەی 7.7 پلەی رێختەر بوو . 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە 17 وڵاتەوە كارمەندانی هاوكاری و فریاگوزاری چونەتە میانمار و  نزیكەی هەزار تۆن پێداویستی و كەرەستەی فریاگوزارییان لەگەڵ خۆیان بردوە بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوان .  وتیشی، بەردەوامدەبن لە ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوەكاندا.