سەپاندنی باج لەلایەن ترەمپەوە بەسەر زۆرینەی وڵاتاندا كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە
ئاکام
٣ی نیسانی ٢٠٢٥
سەپاندنی باج بەسەر زۆرینەی وڵاتاندا لەلایەن ئەمریكاوە كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و یەكێتی ئەوروپا و چین و بەشێك لە وڵاتان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەوەی چەند رێكارێك دژی ئەمریكا بگرنەبەر .
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو باجەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەپاندی ، گوزرێكی وێرانكەربوو لە ئابوریی جیهان و ئەوان لە ئێستاوە یەكەم پاكێجیان ئامادەكردووە و باج دەخەنەسەر پۆڵا و چەند رێكارێكی تریش دەگرنەبەر.
هاوكات، وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاند، بە توندی دژی سەپاندنی باجەكەی ترەمپ دەوەستنەوە و پارێزگاری لە مافەكانیان دەكەن و پێیان وایە ئەو هەنگاوەی ترەمپ ناكۆكیەكان قوڵ دەكاتەوە.
هەروەها مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا چەند رێكارێكی دژی ترەمپ گرتەبەر و وتی، دژی سەپاندنی باج دەوەستنەوە و ئەمریكا ناچاری دانوستان دەكەن.
ترەمپ شەوی رابردوو باجی خستە سەر زۆربەی كاڵاكانی وڵاتانی جیهان و زۆرترین رێژەی باجیش 45٪ بوو كە خستیە سەر كاڵا و ئۆتۆمبێلی چینی .