ترەمپ: فرۆکەی F-47ی بۆ سوپای وڵتەکەی زیادکرد
٢١ی ئازاری ٢٠٢٥
ترەمپ فڕۆكەیەكی نوێی سەربازی لە نەوەی شەشەم بۆ سوپای ئەمریكا زیادكرد و فڕۆكە نوێیە سەربازییەكە ناوی F-47 دەبێت
دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کە وەزیری بەرگری ئەمریکا پیت هیگسیس ئامادە بوو رایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئەمریكا بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بە زیادبوونی ئەو فڕۆكە سەربازییە نوێیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆكەی F-47 باشترین وەبەرهێنانی مێژووییە لە پیشەسازی سەربازی بەرگریدا.



