ترەمپ و پوتن پرسی ئاگربەستیان لە ئۆکراین تاوتوێکرد
محەمەد رزگار
١٨ی ئازاری ٢٠٢٥
کۆشکی کرملن بڵاویکردەوە، لە میانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترمپ کە سەعاتێک و نیوی خایاند، تێیدا جەخت لەسەر چارەسەری ئاشتییانەی ئۆکراین کراوەتەوە.
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرملن رایگەیاند، هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر پێویستیی ئاشتی و ئاگربەستیان له شه ڕی ئۆكراین كردەوه، هەروەها پوتن پشتیوانی لە بیرۆکەی وەستاندنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزە دەکات بۆ ماوەی 30 رۆژ.
ئاشکراشیکردوە، گفتوگۆ لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کراوە و جەخت لە بەرەو پێشبردنی بەرژەوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە لەدوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ترەمپەوە، ئەمە دووەم پەیوەندەی تەلەفۆنی رەسمییە کە لەنێوان سەرۆکی روسیا و ئەمریکا ئەنجامدراوە.