ئیدارەی ترەمپ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات تاوتوێ دەكات كە ئەو وڵاتانە پۆلێنكراون بۆ سێ گروپی جیاواز و ئێران و سوریاش لە گروپی یەكەمدان.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ لیستێكی ئامادەكردووە بۆ قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بە 41 وڵات كە بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون، گروپەی یەكەم بریتین لە ئێران و سوریا و ئەفغانستان و كوبا و كۆریای باكور، گروپی دووەمیش ئەریتریا و هایتی و لاوس و میانمار و باشوری سودان دەگرێتەوە و تەنانەت خوێندكارانی ئەو وڵاتانەش ناتوانن ڤیزای خوێندن وەربگرن.

وتیشی، گروپی سێیەم لە 26 وڵات پێكهاتوون لە بیلاڕوس و پاكستان و توركمانستان و چەند وڵاتێكی ترن و پێدەچێت گۆڕانكاری لە بەشێكی ئەو وڵاتانەش بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 قەدەغەی ڤیزای بەسەر حەوت وڵاتی مسوڵماندا سەپاند كە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە نەیاندەتوانی گەشتی ئەمریكا بكەن كە دواتر لە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە هەڵوەشێنرایەوە.