دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: دوێنێ هەینی جێگری خەلیفەی داعش لە عیراق کوژراوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان "سەرکردە هەڵاتووەکەی داعش لە عیراق کوژرا، دەشڵێت، چەکدارە ئازاکانمان بێ وەستان بەدوایدا رۆیشتن".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش، کۆتاییان بە ژیانە بێمانەکەیان هێنا.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشتی هەندێک جار بە زەبری هێز دەسەپێندرێت.

هاوکات دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ، کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی  ناسراو بە "ئەبو خەدیجە"ی راگەیاند و بە "یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستان لە عیراق و جیهان" وەسفی کرد.