وەزیری دەرەوەی روسیا: ئەمریكا دەیەوێت چەند مەرجێك بەسەر ئێراندا بسەپێنێت
١٣ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت لە رێككەوتنی نوێدا لەگەڵ ئێران پەیوەندی نێوان تاران و گروپە چەكدارەكان ببڕێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وەستاندنی چالاكی و پەیوەندی نێوان تاران و گروپە چەكدارەكان لە عیراق و سوریا و لوبنان یەكێكە لە داواكاریەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی رێككەوتنی نوێی ئەتۆمی و مۆسكۆ لەگەڵ ئەوروپا هەوڵی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەدەن.
وتیشی، ئەمریكا نیازی ئەوەی هەیە كە ئێران بیسەلمێنێت پاڵپشتی گروپە چەكدارەكان لەو سێ وڵاتەدا ناكات و ئەم مەرجەش لەوانەیە نەیەتەدی.
دەشڵێت، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا كار دەكەن بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی كە ترەمپ لە ساڵی 2016 لێی كشایەوە.