وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: ئەمریکا پاڵپشتی لە کوردەکانی رۆژئاوا دەکات، رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریاش گرنگی زۆری هەیە بۆ بنیادنانەوەی سوریایەکی یەکگرتوو.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن پێشوازی لە رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی نوێی سوریا دەکات، دەشڵێت؛ کوردەکانی باکور رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

روبیۆ ئاشکرایکردووە: ئەو رێککەوتنەکەی نێوان و هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی کاتی سوریادا راگەیەنرا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ سوریایەکی یەکگرتوو.

سەرۆکایەتی کۆماری سووریا رۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە: هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا رێککەوتنیان ئیمزاکرد بۆ یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەریی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریا.