بڕیارە سبەینێ‌ وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ پارتی كرێكارانی توركیا و سەعادەت و پارتی ئایندە كۆببێتەوە.

لە چواچێوەی سەردان و كۆبونەوەكانی وەفدی ئیمراڵی لە دوای بانگەوازەكەی ئۆلاجەن بۆ پرۆسەی ئاشتی، بڕیارە رۆژی چوارشەممە وەفدی ئیمراڵی، لەگەڵ پارتی كرێكارانی توركیا و پارتی سەعادەت و پارتی ئایندە كۆببێتەوە.

هەروەها بەپێی راگەیەنراوێكی دەم پارتیش بڕیارە وەفدەكە، دووشەممەی داهاتووش لەگەڵ ئاكەپە و مەهەپە كۆببێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدا دووشەممەی رابردوو وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ جەهەپە و پارتی دەڤا كۆبوەوە، بڕیارە جارێكی تر بۆ گەیاندنی ئەنجامی كۆبونەوەكان، لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆببنەوە.