لە پاش دەستبەكاربوونی لە پۆستی وەزیری كارامەیی حكومەت، ئیلیۆن مەسك دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، كێشە بۆ بەشێك لە كارە بازرگانییەكانی دروست بووە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: بۆ پشتگیری مەسک سبەینێ ئۆتۆمبێلێکی تێسلا دەکڕم.

كۆمپانیای تێسلا كە مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاریەتی، بەهای پشكەكانی بە شێوەیەكی گەورە دابەزیوە، بە جۆرێك لە دەستبەكاربوونییەوە لە پۆستی وەزیری كارامەیی حكومەت، هەر پشكێكی تێسلا لە 426 دۆلار نزیكەی 165 دۆلاری لەدەست داوە.

بەو هۆکارە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: " لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی خۆی، رولە کۆمارییەکان و ئەو کەسانە دەکات دژ بە مەسک قسەدەکەن، دەڵێت: ئیلیۆن مەسک خۆی دەخاتە مەترسییەوە لە پێناو ئەمریکا، ئەمە کارێکی گەورەیە، بۆچی دەبێت سزا بدرێت؟ دەشڵێت: سبەینێ بۆ پشتگیری لەو تێسلایەک دەکڕم. 

پۆستە نوێکەی ئەو، تەنها كاریگەریی خراپی لەسەر پشكی كۆمپانیاكانی نەبووە، بەڵكو زیانی گەورەی بە سامانەكەشی گەیاندووە.پشكی كۆمپانیای تێسلا لە كەمتر لە دوو مانگدا 165 دۆلار دابەزیوە، سامانی ئیلیۆن مەسك بۆ 330 ملیار دۆلار دابەزیوە.