سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی چەندین بنكە و پێگەی سەربازی لە باشوری سوریا كرد، كە بە وتەی لێپرسراوانی ئیسرائیل هەڕەشە بوون لەسەر تەلئەبیب. 

ئەفیخای ئەدرعی؛ وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانیان چەندین پێگەی سەربازییان لە باشوری سوریا بۆردوومان كردووە، كە سەر بە رژێمی پێشووی سوریا بوون و هەڕەشە بوون بۆ سەر ئیسرائیل. وتیشی، پێگەكان كەلوپەلی سەربازی و چەك و تەقەمەنییان تێدا بووە.

میدیاكانی سوریاش بڵاویانكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل 28 بۆردوومانیان لە شارۆچكەی جەباب و شاری ئەزرع لە ریفی دەرعا ئەنجامداوە.