وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە دەکات کە لە سوریا رویانداو دەڵێت: ئەمریکا پاڵپشتی  کەمە ئایینی و نەتەوەییەکانی سوریا دەکات

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەمریکا ئیدانەی "ئەو توندوتیژییانە دەکات، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە رۆژئاوای سوریا روویدا خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژکراون".

روبیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمریکا پاڵپشتی کەمە ئایینی و نەتەوەییەکانی سوریا دەکات، لەوانە پێکهاتەکانی کورد، مەسیحی، دروز و عەلەوی، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان دەکەین".

وتیشی: دەسەڵاتدارانی کاتی لە سووریا دەبێ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییانە بکەن کە دژی کەمینەکان لە سووریا ئەنجام دراون.