سەرۆكی سوریا رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزرەرێت، ئاڵانگاریەكی چاوەروانكرابوو، بەڵام هیچ شتێكی لێ سەوز نابێت.

ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا، بەیانی ئەمڕۆ دوای چوونی بۆ مزگەوتی مەززە لە وتارێكدا رایگەیاند، یەكپارچەیی خاكی سوریا دەپارێزن و رێگا بە رشتی خوێنی زیاتر نادەن.

وتیشی، ئەوەی لە ئێستادا لە سوریا دەگوزەرێت ئاڵانگارییەكی چاوەڕوانكرا بوو بەڵام ئەو كەسانە هیچ شتێكیان لێی دەستناكەوێت و هیچی لێ سەوز نابێت.

شەرع گەلی سوریای دڵنیاكردەوە كە وڵاتەكەیان بە بەهێزی  دەمێنێتەوە، جەختیشی لەوەكردەوە كە بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای پاشماوەی چەكدارانی پێشووی رژێمی ئەسەد و دەستگیریان دەكەن، داواشی لەو چەكدارانە كرد خۆیان و چەكەكانیان رادەست بكەن.