حكومەتی سویسرا بڕیاریدا سامانی زیاتری بەشار ئەسەد و كەسە نزیكەكانی لە وڵاتەكەی بلۆك بكات.

ئەنجومەنی فیدڕالی سویسرا رایگەیاند، سامانی زیاتری بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا و كەسە نزیكەكانی بلۆك دەكات و ئەو رێكارانەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی هیچ پارەیەكی ئەسەد لە سویسرا دەرنەچێت پێشئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت سەبارەت بە یاساییبوونی ئەو سامانە.

دەشڵێت، ئەگەر روونبووەوە ئەو سامانە بەشێوەیەكی نایاسایی بەدەستهاتووە، حكومەتی سویسرا هەوڵ دەدات بەشێوەیەك بیگەڕێنێتەوە كە سودی بۆ گەلی سوریا هەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو سویسرا رایگەیاند، 112 ملیار دۆلاری ئەمریكی پارەی سوریا لە ساڵی 2011ەوە بلۆك كراوە بەهۆی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر سوریا.