بەریتانیا و فەرەنسا رێكکەوتنێكی نوێیان بۆ رێگریكردن لە كۆچەران ئیمزا كرد
٨ی ئازاری ٢٠٢٥
بەریتانیا و فەرەنسا رێكکەوتنێكی نوێیان ئیمزا كرد، كە ئامانج لێی دەستگیركردنی قاچاخچیەكان و رێگریكردنە لە چوونی كۆچەری نایاسایی بۆ بەریتانیا.
لە رێكکەوتنەكەدا هاتووە كە یەكەیەكی نوێی هەواڵگری و پۆلیسی پسپۆڕ لە شاری دانكیخی فەرەنسا دادەمەزرێنرێت، بۆ دەستگیركردنی قاچاخچییەكان، هەروەها كۆچەران دیپۆرتی ئەو وڵاتانە دەكرێنەوە كە لێوەی هاتوون.
لە خاڵێكیشدا ئاماژە بەوە كراوە، پەرە دەدەن بە راهێنانی فڕۆكەوانی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ زیاتر چاودێریكردنی كەناڵی ئینگلیز و رێگریكردن لە پەڕینەوەی بەلەمی بچووكی كۆچەران.
هاوكات ئیڤێت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لەبەرانبەر رێكکەوتنەكەدا نزیكەی 8 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆ دەدەنە فەرەنسا.