ژمارەی كوژراوانی شەڕ و پێكدادانەكانی سوریا بۆ 237 كەس بەرزبووەوە
٧ی ئازاری ٢٠٢٥
لە شەوی پێنج شەممەوە تا ئێستا شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان چەكدارە عەلەوییەكان و سەربازانی سوریا بەردەوامە و تا ئێستا 237 كەس كوژراون كە 142یان هاووڵاتیین.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەڕ و پێكدادانەكان 50 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سوریا و 45 چەكداری عەلەوی و 142 هاووڵاتی مەدەنی لە سنوری پارێزگاكانی لازقیە و تەرتوس و حەما كوژراون.
روانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی سوریای سەر بە ئەحمەد شەرع كۆمەڵكوژی دژی هاووڵاتیان ئەنجام دەدەن.
وەزیری دەرەوەی سوریاش رایگەیاند، روبەڕوی شەڕی شكاندنی ئیرادە بوونەتەوە.
هاوكات عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، توندوتیژییەكانی سوریا ئاسایشی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە.