بەریتانیا بڕیاریدا سزاكانی سەر سوریا لەنێویشیاندا سزاكانی سەر بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە ماڵپەڕی گەنجینەی بەریتانیا بڵاوكراوەتەوە، حكومەتی بەریتانیا سزاكانی سەر 24 قەوارەی سوریای هەڵگرتووە، لەنێویشیاندا بانكی ناوەندی و ژمارەیەك بانك و چەند كۆمپانیایەكی نەوت كە بریتین لە فورات، دێرەزوور، ئیبلا، كۆمپانیای گشتی نەوت، كۆمپانیای مەحروقات، كۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی سوریا، كۆمپانیای نەوتی سوریا، كۆمپانیای گشتی بۆ پاڵاوگەی حومس و كۆمپانیای پاڵاوگەی بانیاس.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سزاكانی سەر هێڵی ئاسمانی عەرەبی سوریاش هەڵگیران جگە لە 8 بانك كە لەنێویاندا بانكی پیشەسازی و بانكی بازرگانی سوریا هەیە.

مانگی ڕابردوو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ڕێككەوتن لەسەر راگرتنی كۆمەڵێك سزای سەر سوریا، لەوانەش كەرتی وزە، گواستنەوە و بیناسازی، جەختیان لەوەشكردەوە، بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی دۆخی سوریا بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی هەڵپەساردنی سزاكان.