ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی تردا پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی
رەوەز
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
ناوی ترەمپ لە ساڵانی پێشووتریشدا وەک کاندیدێک دەرکەوتووە، بەڵام کاندیدکردنی لە ئەمساڵدا زیاتر جێگەی مشتومڕە، بە تایبەتی لە پاش هەڵوێستە دژ بەیەکەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە پرسی کۆچبەران و راگواستنی خەڵکی غەززەو جەنگی ئۆکراینەوە.
ئەمساڵ زیاتر لە 300 کەس و دامەزراوە، کاندید کراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، رێکخەرانی ئەمساڵیش رایانگەیاند، بەرپرسانی سیاسی دامەزراوەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی نۆبڵ، ژمارەی پاڵێوراوانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی گەیشتووەتە 338 کەس، کە 244 کەسیان کەسایەتین و 94 یان دامەزراوەن، ئەمەش لەچاو ساڵی پێشوو کە ژمارەکە 286کەسە، زیاد بوونێکی بەرچاوە.
ڕۆژی دووشەممە دارێل عیسا ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند: ترەمپ کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و ئاماژەی بەوەشکرد “کەس لە ئەو زیاتر شایەنی ئەوە نییە”.