لەگەڵ دەستبەكاربوونەوەی ترەمپ، تاران هۆشداری بەپەلەی داوەتە گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە ئاڵوزكردنی زیاتری رەوشەكە.

رۆژنامەی "زە تێلێگراف"ـی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئێران هێز و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڕاستە كردووە كە بە وریاییەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن.

بەپێی رۆژنامە بەریتانییەكە، ئێران داوای لە سەركردەكانی ئەو گروپانەش كردووە خۆیان لەو كردەوانە بەدووربگرن كە رەوشی ناوچەكە ئاڵوزتر دەكەن، كە رەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەكانی ناوچەكە و ئەوەش بەو مانایەدێت، كە تاران لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ هەست بە هەڕەشەیەكی جدیدی دەكات.