سەرەڕای دەنگۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، کۆمپانیای روس ئەتۆم رایگەیاند، لە مانگی داهاتوودا ژمارەی کرێکارانی بیناسازی و ئەندازیاری شارستانی لە وێستگەی ئەتۆمی  بوشەهر بۆ 200 کەس زیاد دەکات.

کۆمپانیا روسییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، زیاد کردنی 200 کارمەند لە وێستگەی بوشەهر،  بە مەبەستی گونجاندنی هێزی کارە لەگەڵ خشتەی پڕۆژەکەدا تا سەرەتای ساڵی 2027.

ئەلێکسی لیخاچۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەری کاریگەرییەکی رەوشی سەربازی، بەڵام بۆ ئێستا لەسەر بنەمای سیناریۆیەکی گەشبینانە کارەکان بەردەوام دەبن.

 جێی باسە بوشێهر تاکە وێستگەی ئەتۆمییە لە ئێران کە روسیا سوتەمەنی بۆ دابین دەکات و  توانای بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، تاکە وێستگەی ئەتۆمیی چالاکی ئێرانە رۆڵی سەرەکی لە بونیادنان و کارپێکردنیدا هەیە.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیاکە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە  1ـی نیسانی 2026، رایگەیاند، زیاتر لە 200 کارمەندی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێران دەکشێنێتەوە.