وەزارەتی ناوخۆی سوریا رێگری لە هەوڵێكی بەقاچاخبردنی چەك بۆ حزبوڵای لوبنان راگەیاند، ئیسرائیلیش نیازی خۆی بۆ كشانەوە لە سوریا ئاشكرا كرد.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە روسیا نیازی وڵاتەكەی بۆ مانەوە لە خاكی سوریا ئاشكراكرد و وتی، مانەوەیان لە ناوچە سنورییەكانی سوریا كاتییە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و رێگریكردنە لە چالاكی و جموجۆڵەكانی حزبوڵا.

جەختیشیكردەوە، ئیسرائیل چاوی لە داگیركردنی خاكی سوریا نییە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، ئیدارەی گشتی ئاسایشی سنوور لە شاری سەرغایا دەستی بەسەر كاروانێكی چەكدا گرتووە كە بڕیاربووە بەرەو لوبنان ببرێت و بگاتە دەستی حزبوڵا، ئەوەش دوای هەفتەیەك دێت لە پوچەڵكردنەوەی هەوڵێكی تری بەقاچاخبردنی چەك بۆ ناو لوبنان لە شاری تەرتوسی رۆژئاوای سوریاوە.