لە هێرشێكدا بۆسەر نەخۆشخانەیەك لە سودان نزیكەی 70 كەس كوژران . 

تیدرۆس ئەدهانۆم بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هێرشەكە بۆسەر نەخۆشخانەی سعودی بووە لە شاری فاشر لە سودان و بەهۆیەوە نزیكەی 70 كەس كوژراون .

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە هێرشەكە لە رێی درۆنەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر ئەو نەخۆشخانەیە كە  تەنها نەخۆشخانەیە لەو شارەدا گەمارۆدراوەدا لە كاردا مابێت و لە كاتی هێرشەكەشدا نەخۆشخانەكە ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی تێدا بووە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانیی هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەوە ئاشكرا نەكردوە ، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەكانی سودان بەرپرسیارێتی هێرشەكەیان خستوەتە ئەستۆی هێزەكانی "دەعمی سەریع" كە ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ سوپای سودان لە شەر و پێكداداندان.