دەزگای لوتكە: چارەنووسی زیاتر لە 100 هەزار پەنابەری سوری لە ئەوروپا نادیارە
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دوای روخانی بەشار ئەسەد لە 8ـی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، چارەنووسی زیاتر لە 100 هەزار پەنابەری سوری لە وڵاتانی ئەوروپا نادیارە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە ئەڵمانیا كە زۆرترین ژمارەی سورییەكان وەرگیراون، زیاتر لە 47 هەزار سوری هەن كە داواكاری پێدانی مافی پەنابەرییان راگیراوە و وڵاتانی دیكەش بڕیاری هاوشێوەیان داوە، بە تایبەتی یۆنان و نەمسا و فەڕەنسا و سوید.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای روخانی ئەسەد، بەریتانیا و چەند وڵاتێكی ئەوروپی بڕیاریاندا پشكنینی دۆسیەی پەنابەرانی سوریا رابگرن، تا رەوشی نوێی سوریا روون دەبێتەوە و رەوشەکە هەڵدەسەنگێنرێت.
راشیگەیاندووە، راگرتنی خێرای دۆسیەكانی پەنابەرە سورییەكان لە وڵاتانی ئەوروپا، رەنگدانەوەی پەرەسەندنی هێزە راستڕەو و توندڕەوەكانە لەسەر سیاسەتی كۆچ.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئەمریکاش کۆچبەران لەدوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی ترەمپ لە ژێر هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان و تەنیا لەمڕۆدا 2024/1/25 حەفتاونۆ پەنابەری نایاسایی گواتیمالایی دیپۆرتی وڵاتەكەیان كراونەتەوە و بەرپرسانی ئەمریکاش جەختدەکەنەوە لەوەی پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران بەردەوام دەبێت.