یەكەمین فرۆكەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی لە ئەمریكا گەیشتە گواتیمالا
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وێنە،کۆچبەران دەچنە ناو فرۆکەوە ، پاسەوانانیش چاودێریان دەکەن
ئەمریكا 79 پەنابەری نایاسایی گواتیمالایی دیپۆرتی وڵاتەكەیان كردەوە و پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران بەردەوام دەبێت.
دامەزراوەی ئەمریكای ناوەڕاست بۆ كاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە دوو فرۆكە 79 پەنابەری نایاسایی كە خەڵكی گواتیمالا بوون دیپۆرتی وڵاتەكەیان كرانەوە كە 48 پیاو و 31 ژن بوون و ئەمەش یەكەمین فرۆكەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران بوو.
كۆشكی سپی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران دەستی پێكرد دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بە فرۆكە پەنابەرانی تاوانبار و خراپ دیپۆرت دەكەینەوە.
پێشتر كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو، دەسەڵاتدارانی ئەمریكا 538 كۆچەری نایاسایییان دەستگیركردووە و سەدان كۆچەر بە فڕۆكەی سەربازی دیپۆرتدەكەنەوە.