دەزگای زیندانە فیدراڵیەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ بڕیارێکیان لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆ گواستنەوەی ئەو ژنانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بۆ زیندانی پیاوان بۆ تەواوکردنی سزاکانیان.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو بەڵگەنامەیە بەشێک بووە لە زنجیرە بڕیارێکی ترەمپ کە لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا ئیمزایکردوە و تیایدا داوا دەکات دەوڵەت تەنها دان بە دو ڕەگەزدا بنێت "نێر و مێ"، ئەمەش لەلایەن چالاکوانانی ئەو بوارەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو: لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌ربازانی سوپا و خوێندکارانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ڕه‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه‌، جەختیشی کردبوەوە؛ پیاوان له‌ وه‌رزشی ژنان دووربخاته‌وه‌.