ئێران چیتر فشار ناخاتە سەر ژنان بۆ پۆشینی باڵاپۆشی، راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: لە ئێران ژمارەیەكی زۆری ژن بەبێ لەچك هاتوچۆ دەكەن.

راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، حكومەتی ئێران بڕیاریداوە فشار نەخاتە سەر ژنان بۆ پۆشینی باڵاپۆشی و لە شەقامەكانی تاراندا بەشێكی زۆری ژنان دەبینرێن و سەرۆكی ئێران بڕیاریداوە یاسای باڵاپۆشی جێبەجێ نەكرێت.

لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەشێك لە ژنان كەمتر پابەندی یاسای باڵاپۆشی بوون ، هاوکات لە مانگی ئەیلولی 2023دا حكومەت پرۆژە یاسایەكی توندی بۆ باڵاپۆشی ئامادەكرد ، بەڵام مەسعود پزیشكیان پرۆژە یاساكەی ئیمزا نەكرد.