دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا، شۆن کوران ئەو پاسەوانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی هەوڵی پاراستنی دا وەک بەڕێوەبەری دەزگای نهێنی ئەمریکا دەستنیشان بکات.

کوران رۆڵی هەبوو لە پاراستنی دۆناڵد ترەمپ ، لە کاتی هەوڵە شکستخواردووەکەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەمریکا بۆ تیرۆرکردنی.

دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵمیدا تایبەتەکەی خۆی دەستنیشانکردنی کورانی بۆ ئەو پۆستە راگەیاند و بە "نیشتمانپەروەرێکی راستەقینە" ناوی برد، ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆن لە چەند ساڵی رابردودا خێزانەکەمی پاراستوە، هەر بۆیە متمانەم پێی هەیە کە سەرکردایەتی ژن و پیاوە ئازاکانی دەزگای نهێنی ئەمریکا بکات.

دەزگای نهێنی ئەمریکا ئەرکی یەکگرتووی پاراستن و لێکۆڵینەوەیە  بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەمریکا، لە شوێنە سەرەکییەکان و روداوە گرنگەکانی نیشتمانی.