هەسەدە: ئێمە لەگەڵ دانوستانداین و بە فشار چەك دانانێین
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هەسەدە ئامادەیی بۆ خولی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا دەردەبڕێت و دەڵێت بە فشار چەك دانانێن .
سایڵ زەوبەع جێگری وتەبێژی هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندوە ، خولی یەكەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا ئەرێنی بووە و ئامادەن بۆ خولی دووەمی دانوستانەكان و پێدەچێت بانگهێشتانەمە ئاراستەی ئەحمەد شەرع بكەن بۆ ئەوەی خولی دوەمی دانوستانەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت.
وتەبێژەكەی هەسەدە جەختیشیكردۆتەوە لەوەی هەموو كات لەگەڵ گفتوگۆ و دانوستاندان و بە فشار و هێز چەك دانانێن.
ئەوە لەكاتێكدایە مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندووە ، كارەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و دروستكردنەوەی سوپای سوریا دەستپێكردوە و لەگەڵ هەسەدەش بەردەوامی بە دانوستان دەدەن و ئامادەشن بۆ هەموو ئەگەرەكان.