ترەمپ: حوسییەكان بە هاوكاری سوپای پاسداران زیانیان بە ئەمریكا گەیاندووە
زاهیر
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند حوسییەكانی یەمەن دەخاتە لیستی تیرۆرەوە، وەزارەتی دەرەوەش دەبێت لە 30 رۆژدا راپۆرتی زانیاری و هەڵسەنگاندنی خۆی لەو بارەوە ئامادە بكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە فەرمانێكدا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە زانیارییەكان سەبارەت بە حوسییەكانی یەمەن رادەستی كۆشكی سپی بكەن بۆ ئەوەی ئەو گروپە چەكدارییە بخرێنە لیستی تیرۆرەوە.
ترەمپ رایگەیاندووە گروپی ئەنساروڵای سەر بە حوسییەكان بە پشتیوانیی سوپای پاسدارانی ئێران زیانیان بە ئەمریكا و هاوپەیمانانی گەیاندووە و دەستیان هەیە لە ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستە سزا بدرێن.
بە پێی راپۆرتێكی وەزاەرەتی بەرگریی ئەمریكا پنتاگۆن، حوسییەكان لە گەروی بابولمەندەب هێرشیان كردوەتەوە سەر 100 كەشتی بازرگانی و زیانیان بە هاوڵاتییانی مەدەنی گەیاندوە.