لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا ئەحمەد شەرع ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئامادەین هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە گەلی سوریا بکەین.

گییەر پیدەرسن نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە لە رێگەی دانوستانەوە کاربکرێت بۆ پێکهێنانی سوپای نیشتیمانی سوریا، دەشڵێت، تاکە رێگە بۆ  پاراستنی سەقامگیری ئەو وڵاتە پێکهێنای سوپایەکە لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری.

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت پەیوەندی سیاسی هەمەلایەنە هەبێت لەپێناو گەیشتن بە کۆنفڕانسی دیالۆگی نیشتیمانی لە سوریا.

جێی ئاماژەیە لە دوای ڕووخانی رژێمی ئەسەدەوە، چەند وڵاتێک دەستیان کردووە بە هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا، نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەندین جار رایگەیاندووە، ئامادەن هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە گەلی سوریا بکەن.