وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیتاڵیا دڵنیای داوەتە وڵاتەكەی كە پابەندی بڕیارەكەی دادگای لاهای نابێت بۆ دەستگیركردنی ناتانیاهۆ.

میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەردانەكەیدا بۆ ڕۆما ڕایگەیاندوە، حكومەتی ئیتاڵیا دڵنیایی داوەتە وڵاتەكەیان كە ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بچێتە ناو وڵاتەكەیەوە، دەستگیری ناكات.

هاوكات ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارێزبەندی هەیە كە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت.

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان لاهای، بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە شەڕی ئیسرائیل دژی حەماس لە غەززە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەردوو نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری پێشووی وڵاتەكەی دەركرد، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی وڵاتانی لێكەوتەوە.