میدیای ئیسرائیل: ئەمشەو ئاگربەستی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان ئیمزا دەكرێت
ئاکام
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمشەو رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازاكردنی بارمتەكان ئیمزا دەكرێت و سبەینێش رادەگەیەنرێت و یەكشەممە بارمتەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن.
میدیای ئیسرائیل لە زاری لێپرسراوێكی ئیسرائیلەوە رایگەیاند، ئەمشەو رێككەوتن لەگەڵ حەماس دەكرێت لەبارەی ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكان كە رێككەوتنەكە سبەینێ رادەگەیەنرێت و رۆژی یەكشەممەش ئازادكردنی بارمتەكان دەستپێدەكات و لە قۆناغی یەكەمدا حەماس 33 بارمتە ئازاد دەكات و 600 بارهەڵگری هاوكاری مرۆیی دەگەیەنرێتە غەززە و شەڕ دەوەستێت.
دەشڵێت، 30 زیندانی فەڵەستینی بەرامبەر هەر بارمتەیەكی مەدەنی ئازاد دەكرێن و 50 زیندانیش بەرامبەر یەك سەرباز و لە قۆناغی دووەم سەرجەم بارمتەكان ئازاد دەكرێن و لە قۆناغی سێیەمیشدا تەرمی بارمتەكان رادەست دەكرێنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرزیش رایگەیاند، حەماس بە نێوەندگیرەكانی راگەیاندووە رەزامەندە و ئیمزا لەسەر دەستپێشخەریەكە دەكات.