یاریدەدەری پوتن: بۆ ئاگربەستی ئۆکراین تەنها دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین
ئاکام
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
یاریدەدەری سەرۆكی روسیا دەڵێت، پێویستە دانوستانی ئاگربەست لە ئۆكراین تەنها لە نێوان ئەمریكا و روسیا بێت و رازی نابن وڵاتانی ئەوروپا بچنە ناو ئەو بابەتەوە.
نیكۆلای پاترۆشیڤ یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، سیاسییەكانی ئێستای ئەمریكا دابەشبوون و ئاڕاستەیەكی كاركردنی بەشێك لە سیاسیەكانی ئەمریكا بەو شێوەیە، كە رەنگە رێگە بە ترەمپ نەدەن لەگەڵ روسیا لەسەر شەڕی ئۆكراین بگاتە رێككەوتن.
وتیشی، هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە ئۆكراین نەگۆڕاوە و ئەوەی بۆ روسیا زۆر گرنگە گەیشتن بە ئامانجەكانی و پێویستە دانوستانی ئاگربەست لە ئۆكراین تەنها لە نێوان ئەمریكا و وڵاتەكەی بێت و رازی نابن وڵاتانی ئەوروپا بچنە ناو ئەو بابەتەوە.
هاوكات، مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لە ئێستادا ئۆكراین لە پێگەیەكی بەهێزدا نییە بۆ دەستپێكردنی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ روسیا.