ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، سەنگافورە پلەی یەکەمی گرتوە و عیراقیش لەپلەی 104دایە.

کۆمپانیای هێنڵی پارتنەرز ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان بڵاوکردەوە ، سەنگافورە خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە و هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە دەتوانن بەبێ هەبوونی ڤیزە سەردانی 195 وڵات بکەن، هاوکات ژاپۆن لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەیەو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن سەردانی 193 وڵات بکەن بەبێ هەبوونی ڤیزەی پێشوەخت.

هەر بەپێی ریزبەندیەکە وڵاتەکانی ''ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فینلەندا ، کۆریای باشور'' لەپلەی سێهەمدان و بۆ سەردانیکردنی 191 وڵات پێویستیان بە ڤیزە نیە.

ئەوەشخراوەتە روو، پاسپۆرتی سوری لەپلەی 105هەمدایە و تەنها دەتوانرێت سەردانی 27 وڵاتی پێبکرێت، ئەفغانستانیش پلەی 106هەمی گرتووە و بۆ سەردانی 26 وڵات پێویست بە وەرگرتنی ڤیزە ناکات.

جێگەی ئاماژە بۆکردنە، لەڕیزبەندیەکەدا عیراق لەپلەی 104مدایە و هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراق دەتوانن سەردانی 31 وڵات بکەن بەبێ هەبوونی ڤیزە.