گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بڕیارە لە ٣١ی ئەم مانگەوە،گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەست پێ بكەنەوە.
دەستەی فڕۆكەوانیی شارستانی ئێران بڵاویكردەوە، لە رۆژی ٣١ی ئەم مانگەوە، گەشتە ئسمانییەكانی ئیران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەكەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤ـەوە گەشتەكان بەهۆی سزاكانی رۆژئاواوە بۆسەر كۆمپانیا فڕۆكەوانییەکانی ئێران راگیراون .
ئەوە لەكاتێكدایە هەنگاوەكانی ئێران بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا دەستیپێكردووە.
رۆژی دوو شەممەش خولی سێهەمی دانوستانەكانی تاران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی كە هەریەك لە فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیان، سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە ژنێفی سویسرا بەرێوەچوو، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی نیو یۆرك بكات.