نەواف سەلام بە دەنگی 85 پەرلەمانتاری لوبنان بە سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا
ڕێباز
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وێنە، سەرۆک وەزیرانی نوێ لوبنان
نەواف سەلام كە سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە لاهایە، دوای چوار ڕۆژ لە هەڵبژاردنی سەرۆكی لوبنان و دوای كێبڕكێیەكی توند لەگەڵ نەجیب میقاتی توانی پۆس سەرۆكی حكومەتی لوبنان بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردنی دادوەر نەواف سەلام بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی لوبنان لەكاتێكدایە، ئەندامانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل خۆیان لە دەنگدان بە هەر كاندیدێك بەدوور گرت و بەشداری هەڵبژاردنەكەیان نەكرد.
هاوكات لە دەنگدانی پەرلەمانی لوبنان، نەجیب میقاتی سەرۆكوەزیرانی پێشتر تەنها 9 دەنگی بەدەستهێناوە و 34 دەنگیش بەهیچ كاندیدێك نەدراوە.
نەواف سەلام، پارێزەر و دیپلۆماتکارێکی دێرینە، لەئێستادا سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتییە، لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧ باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی لوبنان بووە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری نیویۆرک.