سوپای پاسدارانی ئێران هەزار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نوێ وەردەگرێت بە مەبەستی ئامادەكاری زیاتر بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە رەسمی ئێران بڵاویكردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەزار  فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نوێی رادەست دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە تاران خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی زیاتر لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا، دەشڵێت، تاران لە رێگای ئەو دۆرنانەوە نەك تەنها توانای سیخوڕی و چاودێری سنوورەكان زیاد دەكات، بەڵكو توانای شەڕی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپاكەشی لە بەرامبەر ئامانجە دوورەكاندا بەرز دەكاتەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نوێیەكان گەیاندراونەتە چەند شوێنێك لە سەرانسەری ئێران و دەوترێت توانایەكی بەرزیان هەیە بۆ دزەپێكردن و چوونە ناو شوێنە هەستیارەكانەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران بەپێی پۆلێنكردنی هێزە جیهانییەكان، لە روی هێزەوە لە پلەی 16دایە، لە دوای ئیسرائیل كە لە 15هەمیندایە.