مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 128ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: زیاتر لە سێ سەدەیە کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی یادی ١٢٨ ساڵەی دەستپێکی ڕەوتی ڕۆژنامەوانی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان، میدیاکاران و تێکۆشەرانی کایەی میدیایی لە سەرتاسەری کوردستان دەکەین.

رۆژنامەی (کوردستان) کە نیسانی ساڵی ١٨٩٨ لە لایەن میر مقداد بەدرخانەوە بڵاوکراوەتەوە،  سەرەتای ئەو ڕەوتە و مژدەی کەوتنەڕێی کاروانێکی ئاوەدانی خزمەتی گشتییە لە ڕێی درەوشانەوەی وشەی کوردی، هزری مۆدێرنی کوردستانی، بنیاتنانی چەندین تەلاری بەرزی ڕۆژنامەوانی کە ڕۆڵی سەربەرزانەی هەبوو لە پێگەیاندنی کوردەواری و گەشەی کوردایەتیدا

نزیکەی سەدەیەک و سێ دەیەیە ئەم کاروانە ئامرازی  مەدەنی و دیموکراتی و چەکی شارستانی دەستی گەلەکەمان و سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی.

زیاتر لە سێ سەدەیە کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی

بێگومان ئەمڕۆش هەر گەشەکردنێک لە بواری ڕۆژنامەوانی و فراوانتریش لەوە، لە بواری هەموو ئامڕازەکانی میدیا و تەکنەلۆژیای نوێی راگەیاندن دەرفەتێکی ناوازەی سەردەمە بۆ خزمەتی زیاتری میللەتەکەمان لە سەر بنەمای سێکوچکەی هەواڵ ، زانیاری و پەیامی ڕاستەقینەی میدیا

بەم بۆنەیەوە سڵاو بۆ خەباتگێڕانی دێرینی وێستگە جیاجیاکانی ئەم رەوتە و شەهیدانی قەڵەم دەنێرین و

تەئکید لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەکەینەوە لە پشتیوانیکردنی  میدیاکاران و پەرەپێدانی زیاتری ژینگەی ئازادی کاری میدیایی و هاوسەردەمی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیدا.

 

جارێکی تر پیرۆزە

 

مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

٢٠٢٦/٤/٢٢