وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور موشەکێکی نەناسراوی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی تاقیکردوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفەتەیک بەسەر داواکەی سیئۆلدا تێنەپەڕیوە بۆ گەیشتن بە دانوستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگرری کۆریایی باشور رایگەیاند، کۆریای باکور بەردەوامە لەسەر پێشێلکارییەکان و بە موشەکێکی نەناسراو، کە رەنگە بالیستی بێت کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی کردوەتە ئامانج.
دوابەدوای کۆریای باشور، وەزارەتی بەرگریی ژاپۆنیش تاقیکردنەوەی موشيکەکەی لەلایەن کۆریای باکورەوە پشتراستکردەوە.
ئەم تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستییە لە کاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو کۆریاکە، دوای تەقینەوەی مینی چێندراو لە ناوچەیەکی سنوری کە بووە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی کۆریای باشور زیاتر بووە.
لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی سیئۆل و نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کۆریای باکور لەو ناوچانەی لە نێوان هەردوولادایە و چەکیتێدانییە، مینی چاندوە، ئەمەش بووە هۆی توڕەیی لەلایەن پیۆنگ یانگەوە، کە ئەو تۆمەتەیان رەتکردەوە و تا ئێستاش ئاڵۆزییەکانیان نێوانیان وەک خۆیماوەتەوە.