وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی ئێران دەکات
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سبەینێ، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدات.
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ، رۆژی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ریازی پایتەختی سعودیە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردەوە و بەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێینایە قۆناغێکی نوێوە.


