تەندروستی جیھانی: رێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە
ڕێبوار
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، لە ھەشتی ئایار تاکو چواری حوزەیران ملیۆنێک و ٧٠٠ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ١٠ ھەزار و ٤٠٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە چوار ھەفتەی رابردووتر رێژەی توشبوون ٣٨٪ و رێژەی گیانلەدەستدانیش ٤٧٪ دابەزیوە.
زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوونیش لە چوار ھەفتەی رابردوودا لە کۆماری کۆریا بووە کە ٤٧٠ ھەزار و ٩٣ حاڵەت تۆمارکراوە، ئوستورالیاش بە تۆمارکردنی ١٤٧ ھەزارو ٦٨٤ حاڵەت پلەی دووەمی گرتووە.